گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " سامان عومه‌ر " له ئێستادا سه‌رقالی كاركردن و ئاماده‌كردنی كلیپێكی تازه‌یه و به‌م نزیكانه بڵاویده‌كاته‌وه .
ئه‌م گۆرانیبێژه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له كاتی كاركردن و ئاماده‌كردنی كلیپه تازه‌كه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له كلیپه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه خه‌ریكی ئاماده‌كردنی كلیپێكه ، نوسیوویه‌تی شتی گه‌وره به‌رێوه‌یه چاوه‌ری بن .
هونه‌رمه‌ند " كورده " له ئه‌ورووپا كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ كلیپه‌كه ئه‌نجامداوه و كاری وێنه‌گرتنی كۆتایی پێهاتووه و به‌م زوانه بڵاوده‌كرێته‌وه ، ناوبراو مانگی رابردوو به سه‌ردانێك گه‌رایه‌وه هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌ی ئاهه‌نگی ئه‌نجامدا و له ژماره‌یه‌ك به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنیش به‌شداری كرد .
جێی باسه سامان عومه‌ر له ساڵی نه‌وه‌ده‌كان ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.