ئه‌گه‌ر به‌وردی ته‌ماشای باردۆخی یانه‌كانی فه‌ڕه‌نسا بكه‌ین، جگه له یانه‌ی پاریسانجێرمان هیچ كامیان بارودۆخی داراییان چاك نیه و نارچار ناتوانن هه‌نگاوی كرداری گه‌وره و بۆندی به‌هێزیان هه‌بێت، تا به‌كردار ڕاهێنه‌رانی ئه‌و خوله ته‌كتیكی یاریكردنی خۆیان به‌رجه‌سته بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی خوله‌كه‌یه ئاستی ڕاهێنه‌ره فهڕهنسییهكانه، كه به جیلی (98)ـی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كان ناسراون و ئێستا ههریكهیان توانیانه وه‌كو ڕاهێنه‌ر جێگه په‌نجه‌یان له خوله ناوخۆییه‌كانی ئه‌وروپا و نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان جێبهێڵن، ئه‌ویش نموونه‌ی (دیدیه دیشامپ و لۆران بلان و زێدان و ڤێرا) و ئێستایش ئاسكهكهی هاتۆته سه‌ر، كه ئه‌وانه‌ی ناویانم برد ههریكهو توانیانه به پێچه‌وانه‌ی خولی وڵاته‌كه‌یان كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی یانه‌كانی ئه‌وروپا و ته‌كتیكی نوێ دابنێن و هه‌ر ئه‌مه وایكردووه ئێستا زۆربه‌ی تیپه‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌زموونی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و جیله فه‌ڕانسای سه‌ده‌ی پێشوو تاقیبكه‌نه‌وه.
هێنری پێشتر له ژینگه‌ی ئه‌ماراتی مۆناكۆ ژیاوه و سرووشتی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی خۆی به باشی ده‌زانێت، هه‌روه‌ها ئه‌زموونی زۆری یاریكردنی له‌گه‌ڵ خولی پێنج وڵاته گه‌وره‌كه و ئه‌مریكادا هه‌یه، كه ئه‌وه‌ش هانده‌رانی یانه‌ی مۆناكۆ والێده‌كات بڕوای زۆریان به تواناكانی ئاسكه ڕه‌شه‌كه هه‌بێت، بۆ گهشهنهوهی ئاستی تیپه‌كه‌یان و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن ناوبراو ڕێگایه‌كی باشی ده‌ستنیشانكردووه له‌م كاته‌دا، به‌ڵام من بۆخۆم زۆر هاوڕانیم، ڕاسته ئه‌و پێشتر وه‌كو یاریزان له‌به‌ر ده‌ستی ڤینگه‌ردا بووه و تیپه‌كه‌ی ئه‌رسیناڵ جوانترین یارییان له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا پێشكه‌ش ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و زیاتر به بیروبۆچونی گواردیۆلا سه‌رسام بوو، كاتێك گواستییه‌وه بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، یان توانی ئه‌وه‌ی (ڤینگه‌ر و كرۆیف و گواردیۆلا) هه‌موی پێكه‌وه گرێبدات و باشترین ئاستی پێشكه‌ش ده‌كرد، هه‌روه‌ها تێری هێنه‌ری ده‌ڵێت:
" له ڕاستیدا سه‌رسامم به گۆڕانكارییه هونه‌رییه شێتانه‌كانی پیپ گواردیۆلا، كه وه‌كو خۆی له یاریگادا جێبه‌جێ ده‌كرێت".
به‌ڵام بۆچوونی به‌نده له‌سه‌ر ئاست و كاره‌كانی ئه‌م ڕاهێنه‌ره تازه‌یه زۆر باش نییه، چونكه له یانه‌ی مۆناكۆ ئه‌وه‌ی پێویسته تیپێكی گه‌وره‌ی ڕكابه‌ر هه‌بێت نه‌ماوه، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه فرۆشتنی چاكترین یاریزانانی نموونه‌ی (مباپی، مارسیال، بێرنارد، تۆماس لیمار) ... هتد، كه ئه‌وه‌ش به ته‌واوی باری داری و بینه‌ری یانه‌كه و یاریگاكه‌ی چۆڵكردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌وترێت له‌سه‌ر هێنری زیاتر گه‌وره‌ی خۆیه‌تی وه‌كو یاریزان نه‌ك ڕاهێنه‌رێكی پرۆفیشناڵ، هه‌رچه‌نده به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌م دواییه‌دا له كه‌ناڵه‌كانی (سكای سپۆرت و بین) شیكه‌ره‌وه‌ی یارییه‌كان بوو، ڕه‌نگه ئه‌وه یارمه‌تیبدات بۆ زیاتر خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه و نه‌نگییه‌كانی تیپه‌كه‌ی و ئه‌وه‌ش به‌م ده‌م و ده‌سته ناكرێت.
هه‌وراز كاوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.