وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت كه وڵاته‌كه‌ی به مه‌رج به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا ده‌كات و كورده‌كان به‌شێك ده‌بن له داهاتووی سیاسی سووریا، هاوكات جه‌خت له كشانه‌وی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات له سووریا.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له میانی به‌شداری كردنی گوتارێكی، له په‌یمانگه‌ى جووله‌كه بۆ ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى، ستراتیژی نوێی ئه‌مریكای بۆ سووریا ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند: دواى تێپه‌ڕبوونی حه‌وت ساڵ له جه‌نگ و ململانێى خوێناوى، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌رێكى سیاسى و ئاشتیانه له سووریا بێته‌دی.
هه‌روه‌ها گوتی، مه‌رجى ئێمه بۆ به‌شداریكردن له بنیاتنانه‌وه‌ى سووریا، چوونه ده‌ره‌وه‌ى هێزه ئێرانییه‌كانه له‌و وڵاته و جه‌ختیشی كرده‌وه ئه‌گه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێران نه‌كات له سووریا، ئه‌وا بۆ بنیاتنانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى یه‌ك دۆلارى له ئه‌مریكا ده‌ست ناكه‌وێت.
سه‌باره‌ت به رۆڵی كورد له داهاتووی سیاسی سووریاش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی كرده‌وه و رایگه‌یاند: كورد به هاوپه‌یمانێكی گرنگی خۆمان ده‌زانین، بێگومان له ستراتیژی نوێی ئه‌مریكا بۆ سووریا، كورد رۆڵی ده‌بێت و هه‌روه‌ها گوتی، ئێستا له سووریادا زۆر له كورده‌كان نزیكین و ئه‌وان هاوبه‌شێكی بێوێنه‌ی ئێمه‌ن و ئێمه‌ش داوایان لێده‌كه‌ین و هانیان ده‌ده‌ین ببنه به‌شێك له پڕۆسه‌ى سیاسیى داهاتووى سووریا بۆ ئه‌وه‌ى ره‌وشیان باشتر بێت.
راشیگه‌یاند: ئه‌مریكا پشتیوانیان ده‌كات و ئه‌وان به‌شێك ده‌بن له هه‌ر چاره‌سه‌رێكى سیاسى له سووریا و لێى دوور ناخرێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.