له ساڵیادی ڕیفراندۆمی كوردستاندا كچه گۆرانیبێژی كورد " به‌هار حسكۆ " ریفۆاندۆم وه‌ك خه‌ونێكی دێرینی گه‌له‌كه‌مان و به هه‌ناسه‌یه‌ك به‌راوردی ده‌كات كه گه‌لی كورد پێی ده‌ژیت ورۆژی سه‌ربه‌خۆیی كورد به دوور نازانێت .
كچه هونه‌رمه‌ندی گورانیبێژی كورد " به‌هار" خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانه و له سوید ده‌ژیت ، ساڵی پار به چه‌ندان ئاهه‌نكی جیا جیا له سوید پشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ڕیفراندۆم كرد .
به‌هار له ئێستادا له بواری شانۆ ده‌خوێنێت و ده‌یه‌وی ببێ به ئه‌كته‌ری بواری شانۆ و سینه‌ما و دراما و حه‌زیكی زۆری بۆ ئه‌و بواره هه‌یه ، ناوبراو له ساڵی 2012 دركی به‌وه كردووه كه ده‌نگی خۆشه و پاشان كۆرسی میوزیكی فۆلكلۆری له ستۆكھۆڵم خوێندووه تا زیاتر په‌ره بدات به ده‌نگ و تواناكانی .
بهرها حسكۆ خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانه و ته‌مه‌نی 27 ساله و توانای هه‌یه به 25 زمان گۆرانی بڵێت ، هه‌روه‌ها زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و سودی ده‌زانێت و قسه‌یان پێده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.