Erbil 15°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 15:29

کچێکی فه‌ڵه‌ستینی به‌ زمانی کوردی گۆرانی ده‌ڵێت

سه‌رۆك بارزانی و پێشمه‌رگه‌ وه‌ك دوو سیمبۆلی رۆحی خۆی داده‌نێت
کوردستان TV
100%


به‌ هۆی خۆشه‌ویستی بۆ كوردستان و زمانی كوردی ، كچه‌ نابینایه‌كی فه‌له‌ستینی به‌ ناوی " حه‌سنا عومه‌ر " سه‌ردانی كوردستانی كرد و بڕیاریشه‌ دوو گۆرانی به‌ زمانی كوردی تۆمار بكات .

حه‌سنا عومه‌ر به‌ په‌یامی ڤیدیۆیی له‌ ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه‌ پشتیوانی خۆی بۆ كوردستان ده‌ربڕی ، ناوبراو له‌ ئێستادا له‌ هه‌ولێره‌ و كار بۆ تۆماركردنی دوو گۆرانی به‌ زمانی كوردی ده‌كات، كه‌ له‌ ستۆدیۆی هونه‌ری تاریق خانه‌قینی هونه‌رمه‌ند، به‌ هاوكاری موزیكژه‌نانی شاری هه‌ولێر دوو گۆرانییه‌ فۆلكلۆرییه‌ كوردییه‌كه‌ی تۆمار ده‌كات .

حه‌سنا ته‌مه‌نی 18 ساڵه‌، له‌ شاری تۆلگرامی فه‌له‌ستین ده‌ژی ، له‌ بواری موزیك و گۆرانی به‌هره‌یه‌كی باشی هه‌یه‌، خولیایه‌كی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری بۆ فێربوونی زمانی كوردی هه‌یه‌، بۆیه‌ زۆر به‌ باشی خۆی فێری زمانه‌كه‌ كردووه‌ و ده‌زانێ قسه‌ی پێ بكات و گۆرانیی كوردیش بڵێته‌وه‌ .

ئه‌م كچه‌ نابینایه‌ له‌سه‌ر داوای بارزانی هاتۆته‌‌ هه‌رێمی كوردستان ، سه‌رۆك بارزانی و پێشمه‌رگه‌ وه‌ك دوو سیمبۆلی رۆحی خۆی داده‌نێت، بۆیه‌ هێنده‌ حه‌ز به‌ زمانی كوردی ده‌كات و خۆشه‌ویستی بۆ كوردستان هه‌یه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.