Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 21:12

عه‌بادى سه‌ردانى شاری به‌سڕه‌ى کردو به‌لێنى چاکسازى به‌ خه‌لکه‌که‌ى دا

عه‌بادى: بۆ جێبەجێکردنى داواکاری خەڵک سه‌ردانى به‌سره‌م كردووه‌
کوردستان TV
100%

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی وه‌زارته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشته‌ شاری به‌سڕه‌و میدیا عێراقیه‌كان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی ئاشكرا ده‌كه‌ن كه‌ بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ جه‌ماوه‌رییانه‌یه‌ كه‌ له‌ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوور و به‌تایبه‌تیش شاری به‌سره‌یان گرتۆته‌وه‌.

سه‌ردانه‌كه‌ی‌ عه‌بادی‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌میندارێتی‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران رایگه‌یاند حكومه‌تی‌ عێراق ره‌زامه‌ندی‌ ده‌ربریوه‌ به‌ دروستكردنی‌ 8 پاڵاوگه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ ئاوی‌ خواردنه‌وه‌ بۆ شارى به‌سره‌ و له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك مانگدا جێ‌ به‌جێ‌ ده‌كرێت. 

حەیدەر عەبادى لە بەسرە و لەکاتى بەسەرکردنەوەى چەند پرۆژەیەک و کۆبونەوەکانیدا جەختى لەوە کردەوە، کە بۆ جێبەجێکردنى داواکاریى خەڵکى شارەکە و سەرخستنى پرۆژەکان و بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران سەردانى بەسرەى کردوە.

عه‌بادى داوایکرد خەڵکى شارەکە هاوکارى هێزە ئەمنییەکان بن لەپێناو ئارامیى شارەکە، بەوپێیەى دۆخى سەقامگیرى بەسرە رۆڵى دەبێت لە خێرا جێبەجێکردنى پرۆژەکان و وەڵامدانەوەى داواکارییەکانیان. 

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر خۆپیشاندانه‌كان له‌ شارى به‌سڕه‌ به‌رامبه‌ر نه‌بونی‌ ئاوی‌ خواردنه‌وه‌ و نه‌وبونی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان و بیكاری‌، په‌ره‌یان سه‌ند و شه‌ڕ و پێكدادان لێكه‌وته‌وه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ نزیكه‌ی 20 خۆپیشانده‌ر كوژران و زیاتر له‌ 100 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.