بەهۆی وەڵامدانەوەی پرسیارەكانی وزاری بۆ قوتابیان لە بەغدا بەرامبەر وەرگرتنی بڕێك پارە ، 23 كەس بە ئەنجامدانی ئەو تاوانە دەستگیركران .
هێزێكی ئەمنی لە بەغدا توانی ئەو تۆڕە یاخود ئەو گروپە كە هەڵساون بە وەڵامدانەوەی پرسیارەكانی وزاری بەرامبەر بە وەرگرتنی بڕێك پارە دەستگیربكات .
ئەو گروپەش لە خولی دووەمی ئەزموونەكانی قۆناغی شەشەمی ئامادەیی لە بەغدا لە رێگەی چەند ئامێرێكەوە لە نزیك هۆڵەكان پرسیارەكان بۆ ناو هۆڵەكان رەوانە دەكەن .
دوای دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەش رەوانەی دادگا كران بۆ وەرگرتنی رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان .
دادگا لە 8ی مانگی ئابی رابردوو چەند تۆمەتبارێكی دادگایی كرد لە دادگای كەرخ لە بەغدا و تۆمەتبارەكانیش دانیان بەو كارە دزێوە ناو كە بۆ هەر بابەتێك 300 دۆلاریان وەرگرتووە .
شایانی باسە بەهۆی ئەو كارەوە وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە خولی یەكەمی ئەمساڵ تاقیكردنەوەی بابەتی پەروەردەی ئیسلامی رەتكردەوە كە بەر لە تاقیكردنەوەكان پرسیارەكان ئاشكرا بوون و دواتر تاقیكردنەوەكە لە كاتێكی دیكە ئەنجامدرا .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.