Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 03:05

دەمەقاڵەکەی نێوان عەبادی و پارێزگاری بەسرە دروست ده‌بێت

عیدانی بۆ عه‌بادی ئایا به‌سره‌ له‌ جیهانێكی تره‌
کوردستان TV
100%

له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی دانیشتنی نایاسایی سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی به‌سره‌، شه‌ره‌ قسه‌ له‌نێوان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و پارێزگای به‌سره‌ روویدا .

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەئامادەبوونی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك لە وەزیرە پەیوەندیدارەكانی عیراق دانیشتنێكی نائاسایییان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی قەیرانی بەسڕە كە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی جەماوەریی فراوان بەخۆوە دەبینێت ئەنجامدا .

لە دانیشتنەكەی پەرلەمانی عێراق دەمە قاڵە لە نێوان حەیدەر عەبادی و پارێزگاری بەسرە دروست ده‌بێت وەك لە گرتەی ڤیدیۆی ساتی دەمەقاڵییەكەی نێوان هه‌ردوولادا دەردەكەویت، ئه‌سعه‌د عیدانی پارێزگاری بەسرە لەسەر قسەكانی عەبادی، ده‌ڵێت له‌وه‌زیره‌كان گوێبیست نه‌بوویمه‌ ده‌رباره‌ی به‌سه‌ره‌ كۆببونه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت ‌ ئایا به‌سره‌ له‌ جیهانێكی تره‌؟

لە وەڵامیشدا، حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بە دەنگی بەرزەوە بە پارێزگاری بەسرەی دەڵێت جێگەی تۆ بەسرەیە نەك بەغدا.

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیرى به‌رگرى وتویه‌تى، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فه‌رمانى ئه‌وه‌یان پێنه‌كراوه‌ ته‌قه‌ له‌هاووڵاتیان بكه‌ن، وه‌زیرى ناوخۆش وتویه‌تی، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان فه‌رمانى ئه‌وه‌یان پێكراوه‌ هاووڵاتیان بپارێزن.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ باسى له‌وه‌كردووه‌، كێشه‌ى كه‌مى خزمه‌تگوزارى له‌ به‌سڕه‌ هه‌یه‌ و وه‌زیرى سه‌رچاوه‌كانى ئاویش رونیكردۆته‌وه‌، كێشه‌كان به‌درێژایى چه‌ندین ساڵ كه‌ڵه‌كه‌ بوون، له‌ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه‌، به‌سڕه‌ كێشه‌ى ئاوى سوێرى هه‌یه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.