Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 21:17

خۆپیشانده‌رانى به‌سره‌: ئه‌گه‌ر به‌ هانامانه‌وه‌ نه‌یه‌ن کێڵگه‌ نه‌وتى نه‌هر بن عومه‌ر له‌ به‌رهه‌مهێنان ده‌وه‌ستێنین

كێلگه‌ نه‌وتى (نه‌هر بن عومه‌ر) ڕۆژانه‌ 44 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت
خۆپیشانده‌رانى به‌سره‌: ئه‌گه‌ر به‌ هانامانه‌وه‌ نه‌یه‌ن كێڵگه‌ نه‌وتى نه‌هر بن عومه‌ر له‌ به‌رهه‌مهێنان ده‌وه‌ستێنین
کوردستان TV
100%

 به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2ى ئه‌یلولى 2018، ناڕه‌زایانى خه‌ڵكى شارى به‌سره‌ له‌ ده‌روازه‌ى سه‌ره‌كى بۆ عێراق، كێلگه‌ى نه‌وتى (نه‌هر بن عومه‌ر)ى سنوورى نێوان عێراق و ئێران كۆبوونه‌وه‌ به‌هۆى خراپى خزمه‌تگوزارى گشتى و نه‌بوونى هه‌ڵى كاركردن بۆ هاووڵاتیانى شارى به‌سره‌ و هه‌بوونى گه‌نده‌ڵى له‌ دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت.

به‌پێى هه‌واڵه‌كه‌ خۆپیشانده‌ران نزیكه‌ى 150 كه‌س ده‌بن و له‌ كێڵگه‌ى نه‌وتى (نه‌هر بن عومه‌ر) كۆبوونه‌ته‌وه‌ و خوپیشانده‌ران هه‌ڕه‌شه‌ى چوونه‌ ژووره‌وه‌ى كێڵگه‌كه‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بێت و حكومه‌ت وه‌ڵامدانه‌وه‌ و به‌هاناى داواكارییه‌كانیانه‌وه‌ هه‌نگاو نه‌نێت، هه‌روه‌ها به‌رپرسانى كێڵگه‌كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ به‌رهه‌مهێنان به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. 

حه‌سه‌ن عه‌لى ڕێكخه‌رى خۆپیشاندانه‌كه‌ رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئاوى پاكمان بۆ دابین نه‌كرێت ئه‌وا ڕێگا ناده‌ین كێڵگه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت له‌ كاركردن، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌: نه‌ خزمه‌تگوزارى نه‌ هه‌لى كار و سه‌ره‌راى ئه‌وانه‌ش نه‌بوونى ئاوى خاوێن بۆ خواردنه‌وه‌ به‌ڕاستى بێزاربووین. 

جێى ئاماژه‌یه‌ كێلگه‌ى نه‌وتى (نه‌هر بن عومه‌ر)ى شارى به‌سره‌ ڕۆژانه‌ 44 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت و داهاتى هه‌نارده‌ى نه‌وتى شارى به‌سره‌ له‌ رێكخراوى ئۆپیك ده‌گاته‌ 95 له‌سه‌دى وه‌به‌رهێنانى عێراق و هه‌ر وه‌ستانێك یاخود كپكردنێك له‌ به‌رهه‌مهینان كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئابوورى عێراق ده‌بێت. 

هاوكات به‌رپرسێكى پۆلیس ئاماژه‌ى به‌وه‌ دابوو، له‌ ڕێگاى سه‌ره‌كى خۆرهه‌ڵاتى شارى به‌سره‌ گردبوونه‌وه‌یه‌ك روویداوه‌ ئه‌و ڕێگایه‌ى كه‌ ده‌گاته‌ ده‌روازه‌یه‌كى سنوورى له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ ڕێگرى بكرێت له‌و لۆریانه‌ى له‌ نێوان عێراق و ئێران هاتووچۆ ده‌كه‌ن.

جێى ئاماژه‌یه‌ نزیكه‌ى دوو مانگ ده‌بێت له‌ پاریزگاكانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق هاووڵاتیان له‌به‌ر نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه‌كان و نه‌بوونى هه‌لى كار و به‌رزبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌لى له‌نێو دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى حكومه‌ت به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى دابوو به‌ زووترین كات چاره‌سه‌رى و به‌ڕووى داواكارییه‌كانى هاووڵاتییانه‌وه‌ بێت به‌ڵام به‌ پێى پێویست هیچ هه‌نگاوێكى ئه‌رینى ئه‌نجام نه‌داوه‌ ببێته‌ هۆی هێمنكردنه‌وه‌ى ره‌وشى ئه‌و ناوچانه‌.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.