Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 04:11

ده‌نگۆی دواخستنی یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق دووره‌ له‌ راسییته‌وه‌

له‌سه‌ر دواخستنی یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق روونکردنه‌وه‌ ده‌درێت
کوردستان TV
100%


راوێژکاری سه‌رۆک کۆماری عێراق راگه‌یاند که‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 3ی ئه‌یلولی 2018 یه‌که‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی ئه‌و دانیشتنه‌ نه‌دراوه‌.

ئه‌مڕۆ 1ی ئه‌یلولی 2018 راوێژکارێکی سه‌رۆک کۆماری عێراق رایگه‌یاند که‌ بڕیاری دواخستنی یه‌که‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووره‌ له‌راستییه‌وه‌، له‌ دیدارێكی له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی  سه‌رۆكی ئه‌مریكا بانگهێشتكردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌كاتى خۆیدا ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕ‌ۆ شه‌ممه‌ فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق و برێت مه‌كگۆرك نێرده‌ی تایبه‌تی  سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بۆ شه‌ڕی دژی داعش كۆبوونه‌وه‌، سه‌رۆك كۆمار پابه‌ندبوونى خۆى راگه‌یاندووه‌، به‌ بانگهێشتكردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌كاتى خۆیدا.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ئۆفیسی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ دیدارێكه‌دا رێوشوێنه‌كانی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی هاریكاریی نێوان هه‌ردوو گه‌ل و وڵاتی دۆست و گۆڕ‌انكارییه‌ سیاسیی و ئه‌منییه‌كان له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێكران.

هه‌روه‌ها امیر الکنانی، راوێژکاری فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌ سومه‌ریه‌نیوزی راگه‌یاند که‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 3ی ئه‌یلولی 2018 یه‌که‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی ئه‌و دانیشتنه‌ نه‌دراوه‌.

گوتیشی: بڕیاری ئه‌نجامدانی ئه‌و دانیشتنه‌ به‌پێی مه‌رسومێکی کۆماری بووه‌ و به‌ مادده‌ی 54 و 73/ چواره‌م له‌ ده‌ستوری عێراقی واده‌ی ئه‌و دانیشتنه‌ دیاریکراوه‌.

ئه‌مڕۆ چه‌ند ده‌زگایه‌کی راگه‌یاندنی عێراقی بڵاویانکرده‌وه‌ که‌ سه‌رۆک کۆماری عێراق بڕیاریداوه‌ یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق دوابخرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.