وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیێندراوێکی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆک بارزانی و مایک پۆمپیۆ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیان کردووە.
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:
وەزیری دەرەوە میکائیل ر. پۆمپیۆ دوێنێ قسەی لەگەڵ مەسعود بارزانی كرد، بۆ گفتوگۆکردنی پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە بە فراوانی. ئەو (پۆمپیۆ) جەختیکردەوە کە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق پرۆسەیەکی عێراقییە کە دەبێت بەگوێرەی خشتەی کاتیی دەستووری بەڕێوەبچێت و رەنگدانەوەی ویستی دەنگدەرانی عێراق بێت. وەزیر پۆمپیۆ جەختیکردەوە کە ئەمریکا هیواخوازە حکومەتێکی بەهێز ببینێت کە هەموو پێکهاتەکان بگرێتەخۆ و خزمەت بە هەموو خەڵکی عێراق بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.