كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت" لە سەرەتای مانگی داهاتوودا پارەی كارمەندانی سەرسندوقهكانى ھەڵبژاردنی عێراق دابەش دەكرێت.
كۆمسیۆن بڵاویكردوەتەوە" لە رۆژی 4ى مانگی ئەیلولەوە لەرێگەی بانكەكانەوە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی پارەی كارمەندانی سەرسندوق ھەڵبژاردنی عێراق ."
كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشداوە " پارەی بەرێوەبەری وێستگە 250 هەزاردینارەو پارەی كارمەندەكانی دیكەش هەریەكەو 200 هەزار دینارە.
جیگەی ئاماژەیە لە 12ی ئایاری ئەمساڵدا هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرێوە چوو، تا ئێستاش كارمەندانی سەرسندوقەكانی ھەڵبژاردن پارەكەیان وەرنەگرتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.