Erbil 6°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:50

شه‌پۆڵێکی خۆڵبارین مه‌ککه‌ی پیرۆزی گرته‌وه‌

تا كاتژمێر 8ی ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت
کوردستان TV
100%

له‌نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه‌ شه‌پۆڵێكی خۆڵبارین چه‌ند ناوچه‌یه‌كه‌ی مه‌ككه‌ی پیرۆزی گرتۆته‌وه‌و تا كاتژمێر 8ی ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

ده‌سته‌ی گشتی بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌ی سعودیه‌ به‌هۆی خوڵبارینه‌وه‌ هۆشداری داوه‌ته‌ هاووڵاتیان كه‌ مه‌ودای بینین له‌ رێگاو شوێنه‌ كراوه‌كانی ناوچه‌ی مه‌ككه‌ی پیرۆز كه‌مبۆته‌وه‌.

ده‌سته‌كه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رایگه‌یاندووه‌: شه‌پۆڵێكی خۆڵبارین له‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه‌ ناوچه‌كانی مه‌ككه‌ی پیرۆزی گرتۆته‌وه‌و تا كاتژمێر 8ی ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت ، هاوكات مه‌وداكانی بینین له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كه‌م بۆته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی/  رزگار

سه‌رچاوه‌ / پێگه‌ی عاجلی سعودی

 

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.