Erbil 14°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 15:44

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڕیارێکی گرنگی بۆ قوتابییه‌ ده‌رنه‌چووه‌کان ده‌رکرد

كه‌ به‌هۆی گزییه‌وه‌ (قۆپییه‌) ده‌رنه‌چوون
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 30-8- 2018  وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بڕیارێكی گرنگی له‌باره‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه‌ به‌هۆی گزییه‌وه‌ (قۆپییه‌) ده‌رنه‌چوون ده‌ركرد.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست میدیا عێراقییه‌كان كه‌وتووه‌ رایگه‌یاندووه‌: ده‌سته‌ی بیروڕا له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڕیاریدا كه‌ رێگه‌ بدرێت به‌و قوتابییانه‌ی كه‌ به‌هۆی گزییه‌وه‌ (قۆپییه‌) ده‌رنه‌چوون، به‌شداری له‌ خولی دووه‌می ئه‌زموونه‌كان بكه‌ن.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌شڵێت: له‌ بڕیاره‌كه‌دا ره‌چاوی ئه‌و بارودۆخه‌ كراوه‌ كه‌ عێراق پێدا تێپه‌ڕده‌بێت .

پێشتر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق رایگه‌یاندبوو كه‌ له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی ئه‌زموونه‌كاندا ئامێرێكیان بۆ رێگه‌گرتن له‌ گزی (قۆپییه‌) به‌كارهێناوه‌و تا راده‌یه‌كی زۆریش ئامێره‌كه‌ كاری خۆی كردووه‌.

 

ئاماده‌كردنی/ رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.