Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 05:09

دوو هه‌زار چه‌کداری داعش بوونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق

رۆژانه‌ كه‌سێك تا حه‌وت كه‌س ده‌كوژن
کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی بواری گڕووپه‌ توندڕه‌وه‌كان رایده‌گه‌ێنێ، دوو هه‌زار چه‌كداری داعش له‌ عێراق بوونیان هه‌یه‌و بوونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق.

هیشام هاشمی، شاره‌زا له‌ بواری گڕووپه‌ توندڕه‌وه‌كان به‌ سۆمه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌: چه‌كدارانی داعش له‌ چوار سێگۆشه‌ی بیابانی و شاخاوی  له‌ پارێزگاكانی ئه‌نبارو سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌و نه‌ینه‌وا ده‌سوورێنه‌وه‌و پشت به‌و تۆنێلانه‌ ده‌به‌ستن كه‌ له‌كاتی كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه‌دا هه‌ڵیانكه‌ندبوو.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: دوو هه‌زار چه‌كداری داعش تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت بوونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌شن بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی سڤیل.

ده‌شڵێت: ئه‌و دوو هه‌زار چه‌كداره‌ی داعش كه‌ له‌و سێگۆشانه‌ هاتوچۆ ده‌كه‌ن رۆژانه‌ به‌به‌رده‌وامی كه‌سێك تا حه‌وت كه‌س ده‌كوژن.

ئاماده‌كردنی / رزگار

 

 

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.