گه‌وره هونه‌رمه‌ندى فه‌ره‌نسى هێنرى ماتیس ده‌ڵێت " داهێنان بوێرى ده‌وه‌ێت".
ئێما فاى هونه‌رمه‌ندێكه به‌ریتانیه، جه‌سته‌ى مرۆڤ وه‌ك كانڤاس بۆ تابلۆكانى به‌كاردێنێت.
هه‌ر یه‌كێك له تابلۆكانى گوزارشت له بیرۆكه‌یه‌ك ده‌كات و ئه‌م هونه‌رمه‌نده ته‌واوى جه‌سته‌ى مرۆڤ وه‌ك كانڤاسێك كارى هونه‌رى له‌سه‌ر ده‌كات و له هه‌ندێ له كاره‌كانى تا به وردى لێ نه‌كۆڵیته‌وه نازانى مرۆڤێكه‌و بۆته تابلۆیەكى هونه‌رى.
ئێما داویس له دایكبووى ساڵى 1987 و به‌ریتانیه به ئێما فاى به‌ناوبانگه هونه‌رمه‌ندێكى ( ڤیشواڵ ئارت )ه و تایبه‌تمه‌ندیى تابلۆ كێشان له‌سه‌ر له‌شى مرۆڤ ده‌كات و دواجار به فوتوگراف و فلیم وینه‌ى كاره‌كانى ده‌گرێت و هه‌روه‌ها هونه‌رى دامه‌زراندنى راسته‌وخۆ نمایش ده‌كات.
ئێما فاى چه‌ندین تابلۆى نایاب و پیشانگاى جوانى نمایش كردووه و له ئێستادا به كاره هونه‌رییه جوانه‌كانى ناوبانگى ده‌ركردووه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگیرانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.