Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:25

چاوشئۆغڵو: قبووڵی ناکه‌ین شتمان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت

سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا
کوردستان TV
#13
100%

وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، لەگەڵ رێككەوتنن بە رێگەی دیپلۆماسی، بەڵام "ناگونجێت ئەوە قبووڵ بكەین شتمان بەسەردا بسەپێندرێت.


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵو سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنین به‌ رێگه‌ی دیپلۆماسی، به‌ڵام ناگونجێت ئه‌وه‌ قبووڵ بكه‌ین شتمان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.

له‌ گوتارێكیدا كه‌ له‌ كردنه‌وه‌ی دەیه‌مین كۆنفرانسی باڵیۆزاندا پێشكه‌شی كرد، مەولود چاوشئۆغڵو گوتی: چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌كه‌ین كه‌ راستگۆبێت له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی دۆستایه‌تیمان و هاوپه‌یمانیمان له‌ ناتۆ.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵو گوتیشی: سه‌رباری هه‌موو جۆره‌ چه‌واشه‌كاری و كه‌مپینه‌كان له‌دژمان، توركیا یه‌كێكه‌ له‌ گونجاوترین وڵاتانی جیهان بۆ وه‌به‌رهێنان.

له‌ ماوه‌كانی‌ رابردوودا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندبوو: به‌ھۆی ده‌ستگیركردنی قه‌شه‌ ئه‌ندرێو برۆنسن كه‌ پیاوێكی كریستیانی گه‌وره‌ و باوكی خێزانێكی شاھانه‌یه‌، ئه‌مریكا سزای قورس به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنێت. پێویسته‌ ئه‌م پیاوه‌ باوه‌ڕداره‌ بێتاوانه‌ ده‌ستبه‌جێ رزگار بكرێ.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.