Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:58

عەمار حەکیم: دژایەتی خۆمان بۆ گەمارۆکانی سه‌ر ئێران ڕادەگەیەنین

حەكیم: لاواز بوونی ئێران دژ بە بەرژەوەندییەكانی عێراقە
کوردستان TV
100%

نووسینگەی حیكمەی نیشتمانی دژایەتی خۆی بۆ گەمارۆكانی سەر ئێران بە هەموو شێوەیەك ڕاگەیاند و پێشی وایه‌ كە لاواز بوونی ئێران دژ بە بەرژەوەندییەكانی عێراقە.

نووسینگەی عەمار حەكیم سەرۆكی حیكمەی نیشتمانی بڵاویكردۆتەوە، سیاسەتی ترساندن و گەمارۆدانی وڵاتانی دیكە هەڵەیە، ئەم كارانە دوور لە مرۆڤایەتییە. 

حەكیم رایگەیاندووە، خەڵكی عێراق تامی گەمارۆكانی ساڵانی (90) یان لە بیرە، ئێستاش پشتیوانی خۆیان لە ئێران ڕادەگەیەنن و كارە ستەمكارانەكەی ئەمریكا ئیدانە دەكەن، وتیشى" ئێمە كاتی سەدامیش دژایەتی خۆمان بۆ گەماڕۆ نیشانداو ئێستاش هەمان بۆچوونمان هەیەو دژایەتی خۆمان بۆ گەمارۆدانی ئێران ڕادەگەیەنین.

حەكیم باسی لەوەشكردووە، كە بڕیاری یەكلایەنەی یەك وڵات كە بە دوور لە یاسا نێودەوڵەتییەكانە، قبوڵ ناكەین، هیچ وڵاتێك نابێت وڵاتێكی دیكە گەمارۆ بدات كە نەتەوە یەكگرتووەكان گەماڕۆی نەداوە، ئەویش خەڵكێكی ئاشتی خواز كە حكومەتەكەی یاسایی هاتۆتە سەر كار.

ناوبراو وتیشى" ئێران دراوسێی ئێمەیەو سنوورێكی زۆرو مێژوو و فەرهەنگێكی هاوبەشمان پێكەوە هەیەو پەیوەندیمان پێكەوە ناپچڕێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.