Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 12:03

به‌فه‌رمى : ڕیاڵ مه‌درید کۆرتوای گواسته‌وه‌ ڕیزه‌کانى و له‌سانتیاگۆش وه‌ک گۆلپارێزى نوێى یانه‌ى ناساندى

له‌یاریگای سانتیاگۆ به‌رنابیۆ
کوردستان TV
100%

پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌  یانه‌ى  ڕیاڵ مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى گۆلپارێزى به‌لژیكى و یانه‌ى چێلسى ئینگلیزى گواسته‌وه‌ ڕیزه‌كانى 

 كۆرتوا سه‌ركه‌وتوانه‌ پشكنینه‌ پزیشكیه‌كانى تێپه‌ڕاند و دواتر له‌لایه‌ن پێرێزى سه‌رۆك یانه‌وه‌ له‌به‌رده‌م میدیاكان و هه‌واداران كۆرتوای گۆلپارێز وه‌ك گۆلپارێزێكى نوێى یانه‌ هاوشانى ناڤاسه‌وه‌ ڕاگه‌یاندرا 


دواتر كۆرتوا له‌به‌رده‌م میدیاكان ڕایگه‌یاند ،  ئه‌مڕۆ گه‌یشتم به‌ئاواته‌كه‌م  كه‌یاریكردنه‌ بۆ ڕیاڵ مه‌درید  هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌مناسن ده‌زانن  چه‌نده‌ هه‌وڵم داوه‌ تاوه‌كو بگه‌مه‌ ئێره‌ له‌مناڵیه‌وه‌ خه‌ونی من بووه‌ كه‌یاری بۆ ڕیاڵ مه‌درید بكه‌م  و ئێستاش پێى گه‌یشتم ، زۆر سوپاسى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌م كه‌پاڵپشتم بوون 


ڕیاڵ مه‌درید بۆ وه‌رزی نوێ له‌به‌شدارى له‌خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا و خوله‌كانى دیكه‌ ده‌یه‌وێت پشت به‌تواناكانى كۆرتوا و ناڤاسه‌وه‌ ببه‌ستێت و هاتنى گۆلپارێزى نوێ واده‌كات یانه‌كه‌ له‌هێلی گۆلپارێز به‌هێزیه‌كیه‌وه‌ باشتر ببیندرێت بێ گرفت به‌هۆی بوونى دوو گۆلپارێزی به‌توانا


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.