ماڵی وه‌فایی 2 كتێبی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه دوو كتێبی نوێ ، یه‌كێكیان بریتییه له دێوانێكی شاعیری ناسراوی عه‌ره‌ب " مه‌حمود ده‌روێش " و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان دیوانی شاعیری عێراقی " عه‌بدولوه‌هاب به‌یات " ده‌خرێنه سه‌ر زمانی كوردی و له لایه‌ن ماڵی وه‌فایی بڵاوده‌كرێنه‌وه .
به‌رێوه‌به‌ری ماڵی وه‌فایی " سۆران عه‌زیز" ئاشكرایده‌كات ، هه‌ردوو دیوانى "شیعر خه‌ونى ئاینده‌یه" و "مانگى شیراز و شانشینى گوڵه‌گه‌نم" كه له لایه‌ن " ئه‌دیب نادر " ه وه كارى وه‌رگێڕانیان بۆ كراوه ، به‌منزیكانه بڵاو ده‌كرێنه‌وه و له پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێریش كه بڕیاره مانگى 10 بكرێته‌وه به‌شداری ده‌كه‌ن .
دیوانى یه‌كه‌م له‌لایه‌ن شاعیرى به‌ناوبانگى عه‌ره‌ب، مه‌حموود ده‌رویش نووسراوه، جیا له پێشه‌كییه‌ك و به چه‌ند نموونه‌یه‌ك له شیعره‌كانییه‌وه، له دوو توێى 178 لاپه‌ڕه چاپ كراوه و له‌لایه‌ن شاعیرى كۆچكردووى عێراق عه‌بدولوه‌هاب به‌یاتى نووسراوه، كتێبه‌كه 158 لاپه‌ڕه‌یه .
جێی باسه ، شاعیری ناسراوی عه‌ره‌ب " مه‌حمود ده‌روێش " چه‌ند شیعرێكى تایبه‌تى بۆ كورد نووسیوه كه به‌ناوبانگترینیان قه‌سیده‌ى "كورده‌كه شتێكى نییه جگه له با"، مه‌حموود ئه‌م ده‌قه‌ى پێشكه‌ش به رۆماننووسى كورد سه‌لیم به‌ڕه‌كات كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.