وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر لە 100 ملیار دینار بۆ بەغداو بەسرە تەرخان دەكات بۆ تەواوكردنی پرۆژە تەواو نەكراوەكانی ئاوو كارەبا.
وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە، لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیرانو پێشنیازی شانەی قەیرانەكان، رەزامەندی داوە لەسەر خەرجكردنی بڕی 8 ملیارو 500 سەد ملیۆن دینار بۆ ژمارەیەك پرۆژە لە بەغدا.
لە كۆی 16 ملیار دینار، كە بۆ بەغدا تەرخان كراوە، وەزارەتی دارایی عێراق خەرجكردنی بڕی 8 ملیارو 500سەد ملیۆن دیناری پەسەند كردووە، بە مەبەستی تەواوكردنی ژمارەیەك پرۆژەی ئاوو كارەباو خزمەتگوزاریەكانی تر.
لەلایەكی ترەوە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە خەرجكردنی زیاتر لە 97 ملیار دینار لە پارەی پەترۆ دۆلار بۆ پارێزگای بەسرە، ئەوەش بۆ جێبەجێكردن و تەواو كردنی ژمارەیەك پرۆژە تایبەت بە بواری ئاوو كارەبا.
خەرجكردنی ئەم بڕە پارانە بۆ پرۆژە تەواو نەكراوەكانی بەغداو بەسرە، لە كاتێكدایە پێشتر نوسینگەی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ داواكاریی خۆپیشاندەران، حكومەتی عێراق 22 ملیار دینار بۆ ژمارەیەك پرۆژەی تەواو نەكراو لە پارێزگای بەسرە تەرخان كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.