Erbil 12°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 09:58

سابیر ره‌شید ئینسکلۆپیدیای له‌تیف حامید به‌رزنجی بڵاوده‌کاته‌وه‌

یه‌كێكه‌ له‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌كادیمیای كوردی
کوردستان TV
100%


نووسه‌ر " سابیر ره‌شید " له‌ دوایین كاری ئه‌ده‌بی خۆیدا ، هه‌ڵساوه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ و نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی ئینسكلۆپیدیای نووسه‌ر و چیرۆكنووسی كورد " له‌تیف حامید  به‌رزنجی " .

ئه‌م كتێبه‌ له‌ شاری هه‌ولێر له‌ دوو توێی 700 لاپه‌ره‌ به‌ قه‌باره‌ی گه‌وره‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌كادیمیای كوردی و له‌ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین چاپكراوه‌ .

نووسه‌ری ئه‌م ئینسكلۆپیدیایه‌ ئاشكرایده‌كات ، ئه‌م كتێبه‌ به‌رهه‌می یه‌ك ساڵ ماندوبوونیه‌تی و سه‌رجه‌م ده‌ستنووس و چیرۆك و بابه‌ته‌كانى پێوه‌ندیدار به‌" له‌تیف حامید به‌رزنجى" تێدا كۆ كراوه‌ته‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك ده‌كرێت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگ بێت بۆ ئه‌و توێژه‌ر و ئه‌دیبانه‌ى بایه‌خ به‌ ئه‌ده‌بى "له‌تیف حامید به‌رزنجى" ده‌ده‌ن .

له‌م كتێبه‌دا چه‌ندان بابه‌تى ره‌خنه‌یى و ئه‌ده‌بى و نامه‌ى تایبه‌تى" له‌تیف حامید به‌رزنجی " و وێنه‌ بڵاو كراونه‌ته‌وه‌، هه‌ندێك له‌ بابه‌ته‌كان به‌ زمانى عه‌ره‌بى نووسراون، هه‌ندێكى تر له‌  وه‌رگێڕانه‌كانى حامید به‌رزنجین .

نووسه‌ر و چیرۆكنووسى كورد له‌تیف حامید به‌رزنجى له‌ ساڵى 1940 له‌ چه‌مچه‌ماڵ له‌دایكبووه‌  وله‌ساڵى 1974 كۆچى دوایى كردووه‌ .

 

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.