Erbil 13°C شەممە 04 کانوونی دووەم 12:43

واژووی پێویست بۆ به‌ هه‌رێم بوونی پارێزگای به‌سرەکۆکراوەتەوە

ره‌نگه‌ ئەو واژۆیانە رێگه‌ بۆ به‌ هه‌رێم كردنی پارێزگایه‌كه‌یه‌یان خۆش بكات
واژووی پێویست بۆ به‌ هه‌رێم بوونی پارێزگای به‌سره كۆكراوەتەوە
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێری پارێزگای به‌سره‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌ هه‌رێم كردنی پارێزگای به‌سره‌ خستووه‌ته‌ گه‌ڕ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش واژوویان كۆ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ره‌نگه‌ رێگه‌ بۆ به‌ هه‌رێم كردنی پارێزگایه‌كه‌یه‌یان خۆش بكات. 

وه‌لید كیتان جێگری ئه‌نجوومه‌نی كارگیری پارێزگای به‌سره‌ به‌ رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی راگه‌یاند: ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره‌، 15 واژووی‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یانی بۆ به‌ هه‌رێم كردنی پارێزگای به‌سره‌ كۆ كردووه‌ته‌وه‌. 

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌م داواكاریه‌یان راده‌ستی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق  ده‌كه‌ن تاكوو له‌سه‌ر بنه‌مای دستووری عێراق، رێكاره‌ یاساییه‌كان بگڕێته‌ به‌ر. 

كیتان له‌و باره‌وه‌ روونیشی كرده‌وه‌، به‌ پێی یاسای دستووری عێراق، یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كارگێری هه‌ر پارێزگایه‌ك ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ به‌ هه‌رێم بوونی پارێزگاكه‌یان، له‌ ئێستاشدا ئه‌و واژوویانه‌ی كه‌ كۆیان كردووه‌ته‌وه‌‌ له‌و رێژه‌یه‌ زیاتره‌. 

پێشتریش حه‌سه‌ن ئه‌لراشد وه‌زیری گه‌یاندنی عێراق رایگه‌یاندبوو كه‌ پڕۆژه‌ی بوونه‌ به‌ هه‌رێمی پارێزگای به‌سره‌ پرۆژه‌یه‌كی گرنگه‌، به‌ڵام پێویستی به‌ كارگێریه‌كی سیاسی هه‌یه‌. 

ئه‌م هه‌وڵه‌ی دوای ئه‌وه‌دێت كه‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ خۆپیشاندانی نارازیبوون له پارێزگاكانی‌ ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق به‌ تایبه‌تی پارێزگای به‌سره‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌. 

خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن له‌ دژی ره‌وشی خراپی ئابووری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری به‌هۆی به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵه‌وه‌ رژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.