وه‌رگێر و نووسه‌ری به توانای كورد " شێرزاد هه‌ینی " سه‌رقاڵی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی دوو رۆمانه یه‌كه‌میان به ناوی " هه‌ولێر " و دووه‌میان به ناوی " سه‌كۆی مه‌ككه " .
ئه‌م نووسه‌ره ئاشكرایده‌كات ، له ئێستادا خه‌ریكی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌شی ده‌یه‌می رۆمانی هه‌ولێره به ناوی " هه‌ولێر ، كوران زانیاری " ، ئه‌م رۆمانه ئێستا له چاپخانه‌یه و به‌م نزیكانه بڵاوده‌كرێته‌وه و دكتۆر " محه‌مه‌د عه‌لی عوزێری " ش ئه‌ركی له چاپدانهكهی له ئه‌ستۆ گرتووه .
جگه له كاری نوسین " شێرزاد هه‌ینی " وه‌ك وه‌رگێرێكی به توانا ناسراوه و به‌رده‌وامه له كاری وه‌رگێران ، دوایین كاری وه‌رگێرانی ئه‌م نووسه‌ره بریتییه له رۆمانێكی " زه‌ید عومران " به ناوی سه‌كۆی مه‌ككه .
رۆمانی سه‌كۆی مه‌ككه باس له گهندهلییهكانی بنه‌ماڵه‌ی " ئال سعوود " ده‌كات له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ، هه‌روه‌ها باس له سه‌كۆی مه‌زادكردنی عه‌بده‌كان له شاری مه‌ككه ده‌كات .
شێرزاد هه‌ینی وه‌رگێرانه‌كانی ته‌نیا له بواری ئه‌ده‌بی قه‌تیس نه‌كردووه ، به‌لكو له بواره‌كانی دیكه‌ی وه‌كو مێژوویی و سیاسی كاری وه‌رگێران ده‌كات و تا ئێستا زیاتر له 70 كتێبی وه‌رگێراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.