Erbil 13°C شەممە 04 کانوونی دووەم 13:13

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو جۆره‌ تایه‌کی کۆندا ده‌گرن

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌
کوردستان TV
100%

تیمێكی تایبه‌تی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و جۆره‌ تایه‌ كۆنه‌دا ده‌گرن كه‌ له‌ شوێنه‌كان كۆ ده‌كرێنه‌وه‌.

به‌ پێی هه‌واڵێكی قودسی ئه‌لعه‌ره‌بی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ رێگای فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا فه‌رمانی به‌ پۆلیسی خۆجێی و فیدراڵی كردووه‌، كۆنترۆڵی هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ بكه‌ن، كه‌ تایه‌ی كۆنی ئۆتۆمبێلی تێدا كۆده‌كرێته‌وه‌و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش پارێزگاكانی به‌سره‌و میسان و كه‌ربه‌لاو بابل و نه‌جه‌فی گرتۆته‌وه‌.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ تیمێكی ئاسایشی تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی شاری به‌غدا ده‌گه‌ڕێن كه‌ تیایدا تایه‌ی كۆنی ئۆتۆمبێلی لێ كۆده‌كرێته‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ كه‌ زۆربه‌ی خۆپیشانده‌ران له‌ كاتی سازدانی خۆپیشاندانه‌كانیان په‌نا بۆ سووتاندنی تایه‌ی كۆنی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ده‌ن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.