Erbil 12°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 09:55

کتێبی چاکه‌تی ئه‌فسووناوی چاپ و بڵاوکرایه‌وه‌

41 کتێبی چاپکراوی هەیە
کوردستان TV
100%

نووسه‌ر و وه‌رگێری كورد " ره‌ووف بێگه‌رد " هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ چیرۆكی جیهانیی له‌ ژێر ناوی " چاكه‌تی ئه‌فسووناوی " كه‌ سی كورته‌ چیرۆك له‌ خۆ ده‌گرێت چاپ و بڵاوكرده‌وه‌ .

به‌شی هه‌ره‌ زۆری ئه‌م صرۆكانه‌ی له‌م كتێبه‌دا وه‌رگێردراون له‌ لایه‌ن چیرۆكنووسانی دیار و به‌ ناوبانگی جیهانی وه‌كو "گابریل گاریسا مارکیز، ئانتۆن چیخۆف، ئەلبێر کامۆ، ئیتالۆ کالڤینۆ، فرانتز کافکا و ڕیمۆند کارڤەر" و چەند چیرۆکنووسێکی دیکە نووسراون ، ئه‌م نووسه‌ره‌ هه‌ولیداوه‌ باشترین چیرۆکی ئەو نووسەرانە هەڵبژێرێت و بە خوێنەری کوردی بناسێنێت. 

هەر لەم کتێبەدا پازدە چیرۆکی کورتی چیرۆکنووسانی فاریش وەرگێڕدراوە کە نموونەن لە چیرۆکی کورت و مینیماڵی نوێی فارسی ، كتێنی چاكه‌تی ئه‌فسووناوی لە دوتوێی 444 لاپەڕەدا  له‌ لایه‌ن ناوەندی ئەندێشە چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ .

جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌ ، ڕەووف بێگەرد لە ساڵی 1942 هاتۆتە دونیاوە و تا ئێستا 41 کتێبی چاپکراوی هەیە کە بەشێکیان چیرۆکی خۆیەتی ئەوانی دیکەش ڕۆمان و چیرۆک و بابەتی ئەدەبی وەرگێڕدراون. 

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.