Erbil 4°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 00:23

سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن گرووپه‌ شیعه‌کانی سه‌ر به‌ ئێران له‌ عێراق رفێندراون

سه‌در به‌ سه‌ردانێكی له‌ناكاو گه‌یشتۆته‌ لوبنان
کوردستان TV
100%

له‌ سه‌روبه‌ندی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان ، به‌شێكی گرووپه‌ شیعه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران له‌ عێراق، سه‌دان خۆپیشانده‌ریان له‌ باشووری ئه‌و وڵاته‌ رفاندووه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌یان داون، هاوكاتیش موقته‌دا سه‌در به‌سه‌ردانێك گه‌یشتۆته‌ لوبنان.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی ، موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، به‌ سه‌ردانێكی له‌ناكاو گه‌یشتۆته‌ لوبنان.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌شی كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كانی نزیك له‌ موقته‌دا سه‌در وه‌رگیراون، ناوبراو به‌ سه‌ردانێكی له‌ناكاو له‌ شاری نه‌جه‌فه‌وه‌ به‌ره‌و لوبنان رۆیشتووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ھیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌در ئاشكرا نه‌كرد و، راشیانگه‌یاند كه‌ خانه‌واده‌ی سه‌در له‌ لوبنان نیشته‌جێن.

له‌لایه‌كی دیكه‌ش ده‌نگۆی ئه‌وه‌ ھه‌یه‌ كه‌ به‌شێكی گرووپه‌ شیعه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران له‌ عێراق، سه‌دان خۆپیشانده‌ریان له‌ باشووری ئه‌و وڵاته‌ رفاندووه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌یان داون.

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق، له‌ پارێزگاكانی باشوورو به‌غدای پایته‌خت به‌هۆی كه‌می خزمه‌تگوزاری و بێ كاره‌بایی و بێكاری و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵییه‌ له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌ت.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.