Erbil 12°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 09:42

کتێبی"قاسملوو و خه‌باتی کوردی ڕۆژهه‌ڵات له‌ ڕوانگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌ نوروێژییه‌کانه‌وه‌" بڵاو کرایه‌وه‌

له‌ نووسینی عه‌لی مۆنه‌زه‌می
کوردستان TV
100%

كتێبی "قاسملوو و خه‌باتی كوردی ڕۆژهه‌ڵات له‌ ڕوانگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌ نوروێژییه‌كانه‌وه‌" له‌ نووسینی "عه‌لی مۆنه‌زه‌می"، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات له‌ وڵاتی نوروێژ به‌ بۆنه‌ی ٢٩مین ساڵیادی شه‌هیدبوونی د.قاسملوو و هاوڕێیانی بڵاو كرایه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی كوردستان میدیا، كتێبی "قاسملوو و خه‌باتی كوردی ڕۆژهه‌ڵات له‌ ڕوانگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌ نوروێژییه‌كانه‌وه‌" له‌ نووسین و وه‌رگێڕانی "عه‌لی مۆنه‌زه‌می"، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات له‌ وڵاتی نوروێژ به‌ شێوه‌ی PDF بڵاو بووه‌.

ئه‌و په‌رتووكه‌ له‌ سێ به‌ش پێك دێ كه‌ بریتین له‌ ١. پێشه‌كی ٢. نرخی ئازادیی گه‌لی كورد و هه‌وڵ و تێكۆشانی دوكتۆر قاسملوو به‌ دژی رێژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی خومه‌ینی له‌ په‌نجه‌ره‌ی ڕۆژنامه‌كانی نوروێژییه‌وه‌ ٣. خه‌باتی ئێمه‌ وه‌ك خه‌باتێكی ره‌وا (خه‌باتی ره‌وا له‌ ڕوانگه‌ی شه‌هید دوكتۆر قاسملووه‌وه‌).

كاری گرافیك و دیزاینی ئه‌م كتێبه‌ له‌ لایان كاك هۆزانه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

عه‌لی مۆنه‌زه‌می ئه‌م كتێبه‌ی پێشكه‌ش به‌ گیانی پاكی هه‌موو شه‌هیدانی قۆناخی نوێی خه‌باته‌كه‌مان – شه‌هیدانی ڕاسانی ڕۆژهه‌ڵات كردووه‌.

ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی گشتیی حیزبی دێموكرات به‌م بۆنه‌وه‌ سوپاسی كاك عه‌لی مۆنه‌زه‌می نووسه‌ری ئه‌و كتێبه‌ و كاك هۆزان دیزانینێری ئه‌و كتێبه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌ركی  زه‌حمه‌ته‌كانی ئه‌و كتێبه‌یان وه‌ئه‌ستۆ گرتووه‌.

 سه‌رچاوه‌/ كوردستان میدیا

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.