Erbil 28°C شەممە 21 ئەیلوول 20:35

سەدر: هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکاو وڵاتانی دراوسێ‌ مەکەن

هاوپەیمانی بەستن لەنێوان لایەنە سیاسییەكان
کوردستان TV
100%


موقته‌دا سه‌در سه‌ركرده‌ى ره‌وتى سه‌در و ئیئتیلافى سائیرونى براوه‌ى یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق، داوا له‌ كوتله‌ سیاسییه‌كان ده‌كات گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وڵاتانى دراوسێ سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانى هاوپه‌یمانێتییه‌كان بپچڕێنن.


(موقتەدا سەدر) سەرۆكی رەوتی سەدر لە تویتێكدا بڵاویكردۆتەوە، لەخۆشەویستیم بۆ عێراق و هاوڵاتیانی تكاتان لێدەكەم رەچاوی ئەم ئامۆژگاریانە بكەن، هاوپەیمانی بەستن لەنێوان لایەنە سیاسییەكان تەنها ئەركی عێراقییەكانە، بۆیە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریكی و وڵاتانی دراوسێ‌ مەكەن.

ناوبراو باسی لەوەشكردووە، كە ئەو لەگەڵ بەستنی هاوپەیمانی نییە لەسەر بنەمای مەزهەبگەرایی و نەتەوەپەرستی و یەكتری پەراوێزخستن، بۆیە دەبێت لەدروست كردنی هاوپەیمانی ئەو هێڵانە ببڕێن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.