Erbil 4°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 07:53

سووپاى عێراق ئۆپراسیۆنێکی به‌رفراوان لە سنوورى ناوچەی حەمرین ئه‌نجام ده‌دات

به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێك 5 سه‌رباز برینداربوون
کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (100 وشە)
100%

سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 4/7/2018، سووپاى عێراق ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی به‌رفراوان لە دژی پاشماوه‌ى چه‌كدارانى داعش لە ناوچەی حەمرین ئه‌نجامدا.

هه‌روه‌ها فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقیش، بەشداریان لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەدا كردو بڕیاریشە سەرجەم ناوچە سنوورییە ھاوبەشەکانی نێوان پارێزگای دیالە و سەڵاحەدین و کەرکوک كۆنترۆل بكرێنه‌وه‌، کە ئامانجی سەرەکیی  کۆنتڕۆڵکردنەوەی رێگای سه‌ره‌كى نێوان کەرکوک و بەغدایە.

هه‌ر له‌ میانه‌ى ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، به‌هۆى تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراودا بە ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی ھێزەکانی عێراقدا، پێنج سه‌رباز برینداربوون ، هه‌روه‌ها چەند بۆمبێکی چینراو پووچەڵکراونەوەو چەند حەشارگەیەکیش ده‌ستى به‌سه‌رداگیرا.

تێزانین ماوەیەکە لە چەند ناوچەیەکى عێراق جموجۆڵەکانی تیرۆریستانى داعش دەستیپێکردووەتەوە و رۆژانه‌ رووبەڕووی ھێزە ئەمنیەکانی عێراق دەبنەوە و كرده‌وه‌ى تیرۆریستى ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.