هیچ پێنوسێك چه‌نده له‌ناخه‌وه به‌دلسۆزی گوازرشتى خۆی بكات له‌یادى شه‌هیدان هه‌ر ناتوانێت مافى خۆی بداتێ ، چونكه شه‌هید ڕۆح ئه‌به‌خشێت بۆ خاك و نیشتیمان بۆیه زۆر مه‌زنتره له‌وه‌ی كه‌به‌چه‌ند دێرێك یادی بكرێته‌وه ، به‌ڵام له‌ڕۆژى شه‌هیدبوونیان هه‌رده‌م پێنووس دێته ئاخافتن ، ئیمرۆش به‌هه‌مان شێوه‌یه له‌یادی شه‌هیدێكى زۆر مه‌زندا كه‌باوكى خۆشه‌ویستمه به‌پێویستم زانى به‌چه‌ند دێرێك ئه‌م یاده پیرۆز بكه‌م ....
شه‌هید ( شه‌فیق ئاغا ) كوڕی ئه‌حمه‌د ئاغا عه‌بدولفه‌تاح ئیسماعیل كه‌له‌نه‌وه‌ی رۆسته‌م ئاغای دوانزه سواره‌ى مه‌ریوانه له‌سالى 1912 ی زاینى له‌شارى سلێمانى له‌دایك بووه ، له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كى كورد په‌روه‌ری خاك په‌رست كه‌په‌روه‌رده‌ى ده‌ستى ئه‌حمه‌د ئاغا ى باوكى بوو كه‌باوكى مه‌زنیشى هه‌ر له‌پێناوى ئازادى خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌یدا له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانى یه‌كه‌م 1914 دا به‌ده‌ستى توركه عوسمانیه‌كان له‌شارى حمص له‌وڵاتى شام له‌سێداره‌درا ...
شه‌هیدى نه‌مر هه‌ر له‌منالیه‌وه هه‌ستى پیرۆزی نه‌ته‌وه‌یی له‌ناخیدا سه‌ریهه‌ڵدا كاتێك ته‌مه‌نى چوار ساڵان بوو په‌یوه‌ندى كرد به‌شۆرشه مه‌زنه‌كه‌ى شێخ مه‌حمودی حه‌فید و له‌بزووتنه‌وه به‌ناو بانگه‌كه‌ی سه‌رای سلێمانى 1930 دا ڕۆڵێكى به‌رچاوى گێڕا و له‌ساڵى 1945 دا په‌یوه‌ندى كرد به‌حیزبی هیوا له‌كه‌ركوك له‌گه‌ل هه‌ڤاڵانى ( ره‌فیق حیلمى و مهه‌ندیس ڕه‌مزی عه‌بدولكه‌ریم و مه‌حمود سه‌عید عه‌بدوڵڵا ئاغا ) پاشان په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆی كرد به‌شۆرشى بارزان و خودی بارزانى باوك
شه‌هیدى نه‌مر به‌درێژىی ته‌مه‌نى بۆ ساتێكیش نه‌سره‌وت و ده‌ستبه‌ردرای فه‌لسه‌فه‌ی كوردایه‌تى نه‌بوو بۆیه چه‌ندین جار و به‌چه‌ندین شێواز به‌ڕه‌نگاری راوه‌دونان نه‌بێته‌وه و زیاد له‌هه‌شت جار هه‌وڵى له‌ناوبردنیشى بۆ درا كه‌دیاریترینیان له‌سالى 1967 بوو له‌شارى كه‌ركوك كاتێك به‌نوێنه‌رایه‌تى خودی بارزانى باوك چوو بوو‌و بۆ گفت‌و گۆ له‌گه‌ل به‌غدا له‌به‌رده‌م ئوتێلی شرق الاوسگ دا ده‌ستڕێژى گوله‌ی لێكرا .... و سێ پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مانی شه‌هید كرا‌و خودی خۆی ڕزگار بوو له‌تیرۆر كردن
شه‌هیدى نه‌مر زۆر جێى باوه‌ڕى بارزانى نه‌مر بوو به‌دڵسۆزانه و زیره‌كانه كاره‌كانى ئه‌نجام نه‌دا تا وه‌ك نسكۆی شۆرش له‌ساڵى 1975 دورخرایه‌وه بۆ شارى سه‌ماوه و له‌دوایدا بۆ كووت له‌خوارووی عێراق و له‌وێش هه‌موو فشارێكی ده‌روونى كه‌دوژمنى سه‌رسه‌ختى به‌عس ئه‌یخسته سه‌ری هه‌ر كۆڵنه‌ده‌ر بوو چونكه هه‌ستى پیرۆزی كوردایه‌تى له‌خوێنیدا بوو هه‌تا دوا ساته‌كانى ته‌مه‌نى دوای گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ زێدی خۆی له‌شارى سلێمانى نیشته‌جێ بوون زۆر به‌بوێرانه له‌ناو ماڵ و خێزانى دا به‌لام دیار بوو ئه‌و كه‌ڵه پیاوانه هه‌میشه دوژمن و خیانه‌تكاران سڵیان لێ ئه‌كردنه‌وه و چاودێریان ئه‌كردن ... بۆیه شه‌هیدى نه‌مر ( شه‌فیق ئاغا ) كه‌یه‌كێك بوو له سه‌ركرده‌كانى ڕێبازی بارزانى 27 - 6 - 1980 زۆر به‌ناهه‌ق به‌ده‌ستى چه‌په‌ڵی خیانه‌تكارێكى كورد به‌هاوكاری دوژمنى به‌عس له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له‌سلێمانى شه‌هید كرا ...
هه‌زاران سڵاو له‌گیانى پیرۆزى شه‌هیدى باوكمان و هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان
بنه‌ماڵه‌ى شه‌هید
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.