Erbil 31°C دووشەممە 21 ئەیلوول 17:21

سوپای پاسداران: دڕۆنێکی ئەمەریکامان لە گەرووی هورمز تێکشکاند

100%

پەیوەندییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، کەمێک پێش ئێستا سیستەمێکی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانیی سوپا توانیویەتی دڕۆنێکی ئەمەریکی لە جۆری (MQ-1) لە ئاسمانی گەرووی هورمز  تێکبشکێنێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو درۆنەی کە بە "قەسابی قەندەهار" ناسراوە و زیاتر لە 20,000 کاتژمێر فڕینی بەسەر ئەفغانستاندا هەبووە، لە ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی دەریایی و ئاسمانیی ئەمەریکادا بەکارهاتووە.

سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرەڕای ئەوەی ئەمەریکا لە چەند ساڵی ڕابردوودا درۆنی جۆری (MQ-9)ـی خستووەتە شوێنی ئەم درۆنە، بەڵام بەهۆی تێکشکانی بەشێکی زۆری ئەو درۆنانە، ئەمەریکا ناچار بووە جارێکی دیکە پەنا بۆ بەکارهێنانی درۆنی (MQ-1) ببات.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سیستەمە نوێکانی بەرگریی ئاسمانیی سوپای پاسداران توانای ئەوەیان هەیە ئەو جۆرە درۆنانەی ئەمەریکا بکەنە ئامانج.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.