Erbil 3°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 05:58

جوتیارێکی ده‌ڤه‌ری گوێڕ کوله‌که‌یه‌کی 30 کیلۆیی به‌رهه‌م دێنێت

تا ئێستا به‌رهه‌می به‌و جۆره‌ له‌و گونده‌ به‌رهه‌م نه‌هاتووه‌
کوردستان TV
100%

هه‌ولێر -كوردستان تیڤی

جوتیارێكی كوردی كاكه‌یی له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ شاره‌دێی گوێڕ كوله‌كه‌یه‌كی گه‌وره‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ده‌ڵێت یه‌كه‌م جاره‌ به‌رهه‌مێكی به‌و قه‌باره‌ گه‌وره‌ و كێشه‌ زۆره‌وه‌ له‌ كێڵگه‌كه‌مان به‌رهه‌م بێت.

"شێروان ئیبراهیم كاكه‌یی" پیشه‌ جوتیار، كه‌ خه‌ڵكی گوندی سفه‌ییه‌ له‌ شاره‌دێی گوێری سه‌ر به‌ قه‌زای مه‌خموور، له‌ لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ  24/6/2018 بۆ یه‌كه‌مجار كوله‌كه‌یه‌كی قه‌باره‌ گه‌وره‌ی 30 كیلۆییم له‌ كێڵگه‌ كشتووكاڵییه‌كه‌مان لێكرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا به‌رهه‌می به‌و جۆره‌ له‌ گونده‌كه‌مان به‌رهه‌م نه‌هاتووه‌.

ده‌شڵێت: باوك و باپیرم جوتیار بوون و چه‌ندین ساڵه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌و كێڵگه‌ كشتووكاڵییه‌ ده‌كه‌ن به‌ڵام تاوه‌ك و ئه‌مڕۆ به‌رهه‌مێكی ئاوا گه‌وره‌ له‌ گێڵگه‌كه‌ماندا به‌رهه‌م نه‌هاتووه‌.

خواردن

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.