هونه‌رمه‌ندی كورد " كاروان حه‌مید حه‌لاق " سه‌ره‌رای به‌شداریكردنی له كۆنسێرتێكی جیهانیدا كه له ولاتی هۆله‌ندا سازكرا ، سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی دوایین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆیه‌تی به ناوی " كوردستانه‌كه‌م " .
گۆرانی كوردستانه‌كه‌م دوایین به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند " كاروان "ه كه له‌گه‌ڵ ئۆركێستراى كۆرى كارى بۆ كردووه و نزیكه‌ى 100 هونه‌رمه‌ندى بیانى به‌شدارن تێیدا كه له ئاوازى هونه‌رمه‌ندى شارى كه‌ركووك عه‌دنان شه‌ویار و دابه‌شكردنى میوزیكى بافڵ سه‌رهه‌نگ و خۆیشى وه‌ك میوزیكژه‌ن به ئامێرى باڵه‌بان به‌شداره تێیدا.
هونه‌رمه‌ند " كاروان حه‌لاق " خه‌لكی شاری كه‌ركوكه له ێستادا نیشته‌جێی وڵاتی هۆله‌ندایه و له ساڵی 2003 ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و یه‌كه‌م ڤیدیۆ كلیپی خۆی له ژێر ناوی " وزه‌كانی ته‌مه‌ن " له ساڵی 2008 بڵاوكرده‌وه ،ناوبراو له ساڵی 2016 ڤیدیۆ كلیپێكی دیكه‌ی به ناوی " هه‌ژان " بڵاوكرده‌وه كه گوزراشت له ازارو نه‌هامه‌تییه‌كانی خۆی ده‌كات ، له ساڵی 2017 دوایین كاری هونه‌ری خۆی له‌گه‌ڵ ئۆركێستراى میوزیكى جیهانى كارێكى تر‌ى ئه‌نجام داوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.