ئێواره‌ی دوێنێ باندێكی دزی ده‌ستگیركران كه له سێ تۆمه‌تبار پێك هاتبوون دانیان به‌چه‌ندین تاوانی دزی نا كه‌وا له نێو شاری هه‌ولێر ئه‌نجامیانداوه.
له‌مباره‌یه‌وه مقدمی پۆلیس هه‌یسه‌م جه‌رجیس، ئه‌فسه‌ری نووسینگه‌ی ڕاستی تایبه‌ت به پۆلیسی هه‌ولێری ڕاگه‌یاندووه: دوای تۆماركردنی چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌چه‌ند گه‌ره‌كێكی شاری هه‌ولێر، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌مان بۆ ڕووداوه‌كه كرده‌وه دوای به‌دواداچوونی ورد توانیمان ناسنامه‌ی تۆمه‌تباران ئاشكرا بكه‌ین و له بۆسه‌یه‌كدا تۆمه‌تباران ده‌ستگیربكه‌ین، دوای ده‌ستگیركردنیان تۆمه‌تباران دانیان نا به (٦) دزی له گه‌ڕه‌كه‌كانی (ئاوێنه‌ی شار،ژیان، ڕۆشه‌نبیری، داره‌توو، پێنجی حه‌سارۆكان)، دزییهكانیش بریتیبوونه له ( زێر و كاڵا و مۆبایل و چه‌ك)، ئێستا تۆمه‌تباران پهڕاوهكهیان بۆ رێكخراو ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.