Erbil 35°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 13:38

وه‌یسی له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژانی بیانی گۆرانییه‌ک تۆمار ده‌کات

به‌ 3 زمان تۆمار كراوه‌
کوردستان TV
100%

گۆرانیبێژی ناسراوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " عه‌زیز وه‌یسی "  له‌ گه‌ڵ چه‌ند گۆرانیبێژێكی بیانی سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنان و ئاماده‌كردنی گۆرانییه‌كی تازه‌یه‌.

وه‌یسی ئاشكرایده‌كات ، له‌ ئێستادا له‌ گه‌ل گرووپێكی به‌ ئه‌زموون  سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و تۆماركردنی كلیپێكه‌ به‌ سێ زمان ،وتیشی هه‌ریه‌ك له‌ گۆرانیبێژانی هیندی " وه‌حیدی عه‌بدولڵای " و گۆرانیبێژی باشووری ئێران " كه‌یوان عه‌لی محه‌مه‌دی " به‌ دوو زمانی جیاواز و ناوبراو خۆیشی به‌ زمانی كوردی ئه‌م كلیپه‌یان تۆماركردووه‌ .

ئه‌م گۆرانییه‌ به‌ زمانی كوردی و زاراوی فارسی باشووری و زمانی هیندیی به‌ ناوی " كوره‌ندیی " تۆماركراوه‌ ، گرووپی رووناك  له‌ تاران كاری میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌ و كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانیش لایه‌ن " ناسری حه‌یده‌ری " له‌ تاران بۆ كراوه‌ .

جگه‌ له‌م كلیپه‌ " عه‌زیز وه‌یسی " كار بۆ 3 كلیپی دیكه‌ ده‌كات و به‌م نزیكانه‌ بلاویان ده‌كاته‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.