كچه هونه‌رمه‌ندی باكووری كوردستان " گولده‌ن ئه‌رسه‌لان " له ده‌ستپیكی كاری هونه‌رییدا ، به نیازه به گۆرانی فۆلكلۆر ده‌ستپێبكات و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر كاری گۆرانی گوتن .
ئه‌م هونه‌مه‌نده ئاشكرایده‌كات ، له ئێستادا به كاركردن و ئاماده‌كردنی ئه‌لبوومێكی گۆرانی سه‌رقاڵه ، ئه‌م ئه‌لبوومه كه ده‌سپێكی كاره هونهرییهكای ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یه به گۆرانی فۆلكلۆر ده‌ستی پێكردووه وه‌ك بناغه‌یه‌ك بۆ كاری داهاتووی .
سه‌رجه‌م گۆرانییه‌كانی نێو ئه‌لبوومه‌كه‌ی " گولده‌ن " بریتین له گۆرانی كۆن به‌ڵام به شێوه‌ی تازه و به میوزیكی تازه گۆرانییه كۆنه‌كان تازه ده‌كاته‌وه .
گولده‌ن له ساڵی 1995 له باكووری كوردستان هاتۆته دنیاوه و تا ئێستا خاوه‌نی هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری نییه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.