Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 07:36

له‌ سنه‌ کتێبێک ده‌رباره‌ی " شیرکۆ بێکه‌س " بڵاوده‌کرێته‌وه‌

له‌ شێوه‌ی گفتۆگۆ نووسراوه‌
کوردستان TV
100%

له‌ نووسینی نووسه‌ر و لێكۆله‌ری كورد " دكتۆر ئومێد وه‌رزه‌نده‌ " ناسنامه‌و ژیانی شاعیری ناسراوی كورد " شێركۆ بێكه‌ی " ده‌كرێت به‌ كتێبێك و ده‌خرێته‌ كتێبخانه‌كانی كوردستان .

له‌ شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " وه‌رزه‌نده‌ " ئاشكرایده‌كات ،كتێبی ناسنامه‌ی شاعیری ناسراوی كورد " شێركۆ بێكه‌س " له‌ شێوه‌ی گفتۆگۆ نووسراوه‌ و بیرورای ژماره‌یه‌كی زۆر شاره‌زای ئه‌ده‌بیاتی سه‌باره‌ت به‌ شێركۆ بێكه‌س له‌ خۆ گرتووه‌ .

ساڵی پار نووسین و لێكۆلینه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌ له‌ لایه‌ن دكتۆر " ئومێد وه‌رزه‌نده‌ " ده‌ستی پێكرد و له‌ ئێستادا له‌ قۆناغی كۆتایی دایه‌ و به‌م نزیكانه‌ چاپ ده‌كرێت .

وه‌رزه‌نده‌ ئه‌ندامی لیژنه‌ی زانستی زانكۆی ئازادی سنه‌یه‌ و سه‌رۆكی ناوه‌ندی لێكۆلینه‌وه‌ی كوردستان ناسییه‌ ، دوایین كتێبی خۆی سه‌باره‌ت به‌ ژیان و كاره‌كانی  وه‌رگێری ناسراوی كورد  ، دكتۆر ئیبراهیم یونسی له‌ ئێران بڵاوكرده‌وه‌ .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.