Erbil 11°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 08:34

پێنج لایەنی تورکمانی لیستێکی هاوبەشیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان پێکهێنا

دوێنێش پێنج لایه‌نى ترى توركمان قه‌واره‌یه‌كیان پێكهێنا
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 2018/6/11 عەبدولقادر بازرگان، سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان، لە کۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد" پێنج لایەن و حزبی تورکمانی لەژێر ناوی "قەوارەی چاکسازیی تورکمان" کە پێکهاتوون لە "پارتی چاکسازیی تورکمان، بزووتنەوەی دیموکراتیی تورکمان، پارتی نەتەوەیی تورکمان، کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی تورکمان لەگەڵ ئەندامێکی سەربەخۆ" لیستێکی هاوبەشمان پێکهێناوە".

له‌م باره‌وه‌ مۆنا قەهوەچی، ئەندام پارلەمانی کوردستان لە پارتی چاکسازیی تورکمان، گوتی" ئەم قەوارەیە کە نوێنەرانی ڕاستەقینەوەی حزبە تورکمانییەکانن کە ئەم لیستەیان پێکهێناوە، ئامانجمان بەهێزکردنی پێکەوەژیانە و بۆ کارکردنە بۆ لابردنی ئەو کشانەیە کە ڕووبەڕووی هەرێمی کەردستان بوونەتەوە. 

قەهوەچی هه‌روه‌ها ڕایگەیاند" ئێمە سەرەڕای ئەوەی پێداگری لەسەر دانوستانەکان دەکەینەوە، هاوکات ئیدانەی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەنگی تایبەت لە هەرێمی کوردستان دەکەین و پێمان وایە ئەمە مەرامێکی سیاسیی لە پشتە و بۆ لەناوبردنی قەروارەی سیاسیی کوردستانە و جیا لەمە هیچ پێناسەیەکی تر هەڵناگرێت".

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ دوێنێ یەکشەممە 10-6-2018 لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانووسیدا لە هەولێر پینج حزب و لایەنی توركمانی پیكهینانی لیستیكی یەكگرتوویان بەناوی قەوارەی (پارتی گەشەپێدانی توركمان) بۆ هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.