Erbil 33°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 17:22

له‌سلێمانى شەش تۆمەتبار ده‌ستگیر ده‌کرێن

له‌راگه‌یاندراوى پۆلیسدا
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 10 ى حوزه‌یرانى 2018 ،  له‌راگه‌یاندراوى  بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تى ڤى كه‌وتووه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نن ، دوای ئەوەی رۆژی هەینی 8-6-2018، لەگەڕەكی قولەرەیسی شاری سلێمانی لەروداوێكی تەقەكردندا هاوڵاتییەك كوژراو سیانی دیكەش برینداربون، لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە توانرا شەش تۆمەتبار بەفەرمانی بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ، بەتۆمەتی ئەنجامدان‌و بەشدارییكردن لەو روداوە دەستگیربكرێن.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە كە هێزەكانی پۆلیس بەردەوام لەكارو چالاكی‌و ئامادەباشیدان بۆ دۆزینەوەو سزادانی تاوانباران‌و هەمیشەو بەبەردەوامی لەخزمەت هاوڵاتیاندان، بەمەبەستی دابینكردنی هێمنی‌و ئارامیی بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.