به پێی فه‌رمانێكی كارگێری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه واژووی محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا گه‌ردی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه به وه‌كاله‌تی له‌سه‌ره، تیایدا هاتووه كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی سروشت له‌به‌رنامه‌یه‌كی ئایینی رۆژانه سووكایه‌تی به ئافره‌تی كورد كردووه و ئافره‌تی كوردی به داینه‌سۆر پێناسه كردووه، كه ئه‌مه‌ش لادانه له رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆیه بریاردرا به:
راگرتنی كه‌ناڵی سروشت به شێوه‌یه‌كی كاتی، تاوه‌كو كه‌ناڵه‌كه پابه‌ند ده‌بێت و به‌ڵیننامه ده‌دات و كاری له‌و شێوه‌یه دووباره ناكاته‌وه، بریارهكهش له رۆژی ده‌رچونییه‌وه كه ده‌كاته 10-6-2018 كاری پێده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.