- راوێژکاری ئه‌لمانیا ئه‌نگێلا مێرکل له کۆپیتکی جی ۷ له که‌نه‌دا سه‌ره‌رای هاوخه‌می بو خانه‌واده‌ی کچه کوژراوه‌که ستایشی رۆڵى هێزه ئه‌منیه‌کانی کوردستان کرد‌و گووتى ئه‌مه نیشانه‌ی کارێکی باش و به پێکه‌وه‌یه.
- وه‌زیری ناوخوی ئه‌لمانیا زێهوڤه‌ر به هه‌مان شێوه سوپاسی هێزه ئه‌منیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کرد یۆ ده‌ستگیركردنى تاوانبار .
- میدیاکانی ئه‌لمانیا هاوکاری و هه‌ماهه‌نگى باش له نێوان ئه‌لمانیا و هه‌رێمی کوردستان دا هه‌یه.
- رۆژنامه‌ی بیلدی ئه‌لمانی دلشاد بارزانی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به بالیوزی کورد ناو ده‌بات و باسی ئه‌و په‌یوه‌ندیه به هێزانه ده‌کات له نێوان سه‌روک بارزانی و حکومه‌تی ئه‌لمانیا دا به تایبه‌تی له درێژه‌ی شه‌ری تیرورستانی داعش و هاوکاری پێشمه‌رگه له لایه‌ن ئه‌لمانیا وه.
-گرتنی تاوانبار نیشانه‌ی هێزو ووریایی هێزه‌کانی پۆلیس و ئاساییشی هه‌رێمی کوردستانه.
- به‌رێوبه‌ری پۆلیسی ئه‌لمانیا ی فیدرال (رومان ) خوی سه‌رپه‌رشتی هێنانی تاوانبار کردووه بو ئه‌لمانیا
- تاوانبار له رێگای فروکه‌یه‌کی هێلی ئاسمانی لوفتانزا و له فروکه‌خانه‌ی هه‌ولێر به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانای یه‌که تایبه‌تیه‌کانی ئه‌لمانیا گه‌یاندرایه فروکه‌خانه‌ی فرانکفورت له وێش به هه‌لیکوپته‌رێکی پۆلیس ره‌وانه‌ی شاری ڤێسبادن کرایه‌وه-
- کوشتنی کچه ۱٤ سالیه‌که سوزانا ده‌نگدانه‌یوه‌ی زوری لێ که‌وتووه نه‌ک له به‌ر ئه‌وه ئه‌و کچه کوشتووه یان ئه‌و کچه یه‌هودی بووه چونکه جاری یه‌که‌م نیه ئه‌م جوره تاوانانه ئه‌نجام ده‌درێن
زیاتر ده‌نگ دانه‌وه‌ی تاوانه بو ئه‌وه ده‌گه‌رێته وه له به‌ر رێژه‌ی زوری په‌نابه‌ران و کێشه‌کانی په‌نابه‌ران له‌م وه‌لاته حکومه‌تی ئه‌نگێلا مێرکل رو به‌روی چه‌ندین ره‌خنه بوته‌وه له لایه‌ن به‌رهه‌لستکاران و به تایبه‌تی پارتی جێگره‌وه که ئه‌مه چه‌ندین هه‌فته‌وه داوا له ئێنگێلا مێرکل ده‌کات رونکردنه‌وه بدا له سه‌ر پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی به سه‌دان که‌س له شاری برێمن و نه‌بونی مه‌رجه‌کانی مافی په‌نابه‌رێتی له‌و که‌سانه‌دا .
بۆ ئه‌لمانیا رژد بو له سه‌ر گرتنی ناوبراو راده‌ست کردنی
چونکه ژئه‌مه نه کردبا ئه‌لمانیا روبه‌روی ره‌خنه‌یه‌کی گه‌وره‌تر ده‌بو له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه هه‌مویان ده‌یان وووت ئه‌مه کاری بیانه‌یه‌کان و په‌نابه‌رانه هاولاتیانی ئێمه ده‌کوژن و را ده‌کات وه‌لاتی خوی هه‌روه‌ها ده‌بو پاساوێک بو خه‌لکانی تر لێره تاوان بکه‌ن و را بکه‌ن وه‌لاتی خوی به‌لام بو کوردستان و هێزی ئاسایش و پۆلیسی هه‌رێمی جێگه‌ی رێز‌و ستایشن نیشانه‌ی هێزو رێک و پێکی و جێ به‌جێکردنی یاسانه له هه‌رێم واته گرتنی ئه‌م تاوانباره ناوبانگێکی زور باش بو کوردستان و په‌ره‌پێدانی زیاتر په‌یوه‌ندیه دو قولیه‌کانی هه‌رێم و ئه‌لمانیا.
ئاماده‌كردنى : خالد علی
ئه‌ڵمانیا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.