ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه 7 ى حوزه‌یرانى 2018 ، وادەى تۆمارکردنى ناوى قەوارە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان به‌کۆتایی دێت
شۆڕش حەسەن بەرپرسى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان به‌كوردستان تى ڤى رایگەیاند، ئه‌مرۆ كۆتا ڕۆژی پڕۆسەى تۆمارکردنى ناوى قەوارە سیاسییەکانه بۆ بەشداریان لەهەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کە 27 ـ 5 - 2018 تۆماری قه‌واره‌كان دەستیپێکرد و ئەمڕۆش ئەو پڕۆسەیە کۆتایی دێت.
شۆڕش حەسەن ڕاشیگه‌یاند : تا ئه‌مڕۆ زیاتر لە ٢٠ قەوارە و لایه‌ن ناوى خۆیان تۆمار كردووه بۆ به‌شداریان له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ، دوای ماوه‌ى بهكۆتاهاتنهكهشى ناوەکان بۆ ئەنجومەنى کۆمسیاران بەرزدەکرێنەوە بۆ پەسەندکردنی ناوى قه‌واره‌كان .
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند له‌به‌رواری 18 ى 6 - تاوه‌كو 20 - 6- 2018 تۆماركردن و راستاندنى ناو هاوپهیمانێتیهكانه به‌پێى ڕێنماییه‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى كوردستان
هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له ٣٠ـى ئەیلولى ئەمساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.