Erbil 5°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 19:41

مه‌عه‌لیم: بوونی هێزه‌کانی ئێران له‌ ناو سووریا شه‌رعیه‌

له‌ ئایینده‌ا هه‌وڵی رزگار كردنی ره‌ققه‌ ده‌ده‌ن
کوردستان TV
#12
100%


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا ، له‌باره‌ی بوونی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌ باشووری سووریا رایگه‌یاند هێزه‌كانی سووریای دیموكرات  به‌رگریان له‌ هاووڵاتیان و خاكی سووریا كردووه‌.
 
وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی له‌ بوونی هێزه‌كانی ئیران له‌ سووریا كرد و رایگه‌یاند هیچ هێزێكی سه‌ربازی ئێران له‌ سووریا بوونیان نییه‌ و ئه‌وانه‌ی هه‌ن رۆڵی راوێژكاریی ده‌بینن و له‌سه‌ر داواكاریی دیمه‌شق هاتوون.

مه‌عه‌لیم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد بوونی هێزه‌كانی ئیران له‌ ناو سووریا شه‌رعیه‌ چونكه‌ له‌ سه‌ر داوای حكومه‌تی سووریا هاتوون.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له‌باره‌ی بوونی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌ باشووری سووریا رایگه‌یاند هێزه‌كانی سووریای دیموكرات  به‌رگریان له‌ هاووڵاتیان و خاكی سووریا كردووه‌و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵیان باشه و تا ئێستا ده‌ستیان به‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ نه‌كرووه، هاوكات ناوبراو نه‌شیشارده‌وه‌ كه‌ له‌ ئایینده‌ا هه‌وڵی رزگار كردنی ره‌ققه‌ ده‌ده‌ن.

جێی ئاماژه‌یه‌ پیشتر به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ ده‌كه‌ن بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌و ناوچانه‌ی له‌ ده‌ستی داعش رزگاریان كردوون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و ناوچانه‌ نه‌كشێنه‌وه‌ به‌هێز له‌و ناوچانه‌ پاشه‌كشه‌یان پێ ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكای به‌دوای خۆیدا هێنا و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی كاردانه‌وه‌ی خراپ به‌ دوای خۆیدا ده‌هێنێت.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.