Erbil 7°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 21:14

ئه‌یوب گۆرانی Ramadan بڵاوده‌کاته‌وه‌

له‌ ساڵی 2016 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی گۆرانی خۆی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ " ئه‌یوب سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین " كه‌ ده‌كاته‌ كوری ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ، گۆرانییه‌كی نوێی تایبه‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زان بڵاوكرده‌وه‌ .

 به‌رهه‌مهێنانی كلیپی گۆرانی " Ramadan " نوێترین كاری هونه‌ری كوری ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامییه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مانگی ره‌مه‌زان و له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ .

ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی هونه‌رمه‌ند " ئه‌یوب " هه‌موو كاره‌كانی وه‌ك میوزیك و توماری ده‌نگ و كاری ده‌رهێنانی كلیپه‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامدراوه‌ .

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌ ساڵی 2016 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی گۆرانی خۆی به‌ ناوی " one and only " بڵاوكرده‌وه‌ و جگه‌ له‌وه‌ش له‌ هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ كۆنسێرتی ئه‌نجامداوه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.