گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " رێباز شه‌مامی " له مانگی داهاتوودا له ژێر ناوی " میوانی خه‌یاڵ " نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه .
ئه‌م گۆرانیبێژه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئاشكرایده‌كات ،له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا كلیپه تازه‌كه‌ی به ناوی " میوانی خه‌یاڵ " بڵاوده‌كاته‌وه كه له شاری شیراز له ئێران كاری وێنه‌گرتنی بۆ كراوه ، قادری بایه‌زیدی پور تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نوسیوه و " ئاریاس جه‌وان " ئاوازه‌كه‌ی داناوه و كاری ده‌رهێنان و وێنگرتنیش له لایه‌ن " هه‌ردی سه‌لامی" بۆ كلیپه‌كه ئه‌نجامدراوه .
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا " شه‌مامی " گۆرانییه‌كی به شێوه‌ی دوێت له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند " غه‌زه‌ل مسته‌فا " ژێر ناوی " بیرت ده‌كه‌م " بڵاوكرده‌وه كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له میدیاكاندا هه‌بوو .
رێباز شه‌مامی له ساڵی 1985 له شاری سه‌رده‌شت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه ،خاوه‌نی زیاتر له 50 به‌رهه‌مه به زمانی كوردی و 50 به‌رهه‌میش به زمانی فارسی ، دوایین به‌رهه‌می ئه‌م هونه‌رمه‌نده گۆرانییه‌كی دوێت بوو له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ند " هه‌ڵوێست " به ناوی " ده‌كرێ نه‌رۆی " .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.