وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی له جۆری su-30 دوای ئه‌وه‌ی له فرۆكه‌خانه‌ی حه‌میمی سوریا هه‌ڵساوه كه‌تۆته خواره‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه دوو فرۆكه‌وانه‌كه‌ی نێو فرۆكه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رووداوه‌كه له كاتژمێر 45-9 خولهك به كاتی مۆسكۆ روویداوه لهكاتهوهی فرۆكه جه‌نگییه‌كه له بنكه‌ی ئاسمانی حه‌میم هه‌ڵساوه‌و به‌سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌راست سووڕاوه‌ته‌وه.
به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌شڵێ: زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه بۆ بوونی كێشه بووه له بزوێنه‌ری فرۆكه‌كه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.