له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی رێكخراوێكی هاوكاری له شارۆچكه‌ی دانا سه‌ر به پارێزگای ئیدلب باكووری رۆژئاوای سووریا، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و، ١٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌مباره‌یه‌وه حاج یوسف، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی ئیدلب، راگه‌یاند : له شارۆچكه‌ی دانا سه‌ر به پارێزگای ئیدلب، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی رێكخراوێكی هاوكاری كه ناوه‌نده‌كه‌ی له ئه‌مریكایه، ته‌قیووه‌ته‌وه.
گوتیشی : له هێرشه‌كه‌دا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه یه‌كێكیان ئافره‌ته و، ١٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.