حكومه‌تی عێراق هۆشدارییه‌كی هه‌ڕه‌شه ئامێز ده‌داته حكومه‌تی توركیا‌و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر سور بن له‌سه‌ر بڕیاری داخستنی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی گه‌شته‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئه‌وا فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراق به‌ڕووی گه‌شته‌كانی هێڵه ئاسمانیه‌كانی توركیا دابخات.
"تاهیر عه‌بدولڵا" به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، ڕایگه‌یاندووه: له دوای ئه‌وه‌ی حكوموتی توركیا بڕیاری دا ڕێگه نه‌دات گه‌شتی هیچ وڵاتێك له فڕۆكهخانهكانیهوه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی وه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌نجامبدرێت حكومه‌تی عێراق له‌ڕێگای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی خۆیه‌وه باڵوێزخانه‌ی توركیای ئاگاداركردۆته‌وه به‌پێی ڕێككه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه ئه‌و ڕێكه‌وتننامه دوو قۆڵهیهی له‌نێوان توركیا و عیراقدا هه‌یه مامه‌ڵه‌ی هاوشێوه بكات چۆن توركیا فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیان خستۆته ژێر گه‌مارۆوه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراقیش به‌نیازه ئه‌گه‌ر بۆی بكرێت فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراق به‌ڕووی گه‌شتی هێڵه ئاسمانیه‌كانی توركیا دابخات.
ڕاشیگه‌یاندووه: هیوادارین عێراق فڕۆكه‌خانه‌كانی به ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی توركیا دابخات وه‌ك فشارێك له‌سه‌ر ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: تائێستا ئه‌وه نه‌چۆته بواری جێ به‌جێ كردن و ته‌نها له‌ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه بووه، چونكه ناتوانرێت پێشبینی بكرێت ئایا حكومه‌تی عیراق ئه‌و بڕیاره جێ به‌جێ ده‌كات یاخود نا؟
ده‌شڵێت: ئێمه ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر بتوانێت جێ به‌جێی بكات بۆ ئه‌وه‌ی توانا و هێز و پێگه‌ی عیراق پیشان بدات، به‌ڵام به دووری ده‌زانین حكومه‌تی عیراقی بتوانێت بڕیارێكی له‌وجۆره بخاته بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه چونكه عیراق ناتوانێت ئه‌و بڕیاره جێ به‌جێ بكات وه توركیاش هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی مامه‌ڵه ده‌كات
سه‌رچاوه.. ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.