خانمه گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ( فرمێسك حافیز ) دوای حه‌وت ساڵ كاركردن له‌سه‌ر ئه‌لبوومه تازه‌كه‌ی ، له ئێستادا كاره‌كانی ته‌واو بووه و به‌م نزیكانه بڵاویده‌كاته‌وه .
ئه‌م گۆرانیبێژه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام رێكلامێكی بۆ ئه‌لبوومه تازه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ، كه له دوای 7 ساڵ ئه‌لبومه نوێكه‌ی له ئێستادا به كۆتا هاتووه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بڵاویده‌كاته‌وه .
ئاره‌زووی فرین ناوی ئه‌لبوومه تازه‌كه‌ی " فرمێسك " ه به‌ڵام ناوبراو ئاشكراینه‌كردووه ئه‌م ئه‌لبوومه له چه‌ند تراك پێكهاتووه و هه‌روه‌ها هیچ ئاماژه‌یه‌كیشی به كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌كه‌ی نه‌كردووه .
فرمێسك چه‌ند ساڵێك ده‌بێت هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌ریی تازه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه ، زیاتر له ئه‌ورووپا ئاهه‌نگ و كۆنسێرت سازده‌كات .
فرمێسك حافیز خه‌لكی شاری مه‌هاباده له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، خاوه‌نی ژماره‌یك له ئه‌لبووم و ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییه و چه‌ند ساڵێكه له ئه‌ورووپا ده‌ژی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.